ژيان

سلێمانی .. پێشانگای خانمانی دەستڕەنگین

لە شاری سلێمانی ، بەبەشداری کۆمەڵێک خانمی دەستڕەنگین ، پێشانگایەک بۆ کاری دەستی خانمان کرایەوە.

Rewa Mahmood Hasan   | 07.11.2019
سلێمانی .. پێشانگای خانمانی دەستڕەنگین

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

لە پێشانگاکەدا کە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە چاڤیلاند لە شاری سلێمانی کرایەوە و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، ١٦ خانمی دەستڕەنگین بەشدارن و تیایدا ئەو بەرھەمانە نیشان دەدەن کە لەماڵەوە دروستیان کردوون.

سەرپەرشتیاری پێشانگاکە، سیڤان شۆرش لە بارەی پێشانگاکەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:'' لەپێشانگاکەدا کۆمەڵێک بابەت نمایش کراون، لەوانە دەستبەند ، جوانکاری خانمان ، کڵاوو جلوبەرگ ، ملوانکە، جلی کوردی و کۆمەڵێک کاڵای کەلەپووری جوان''.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەم پێشانگایەدا پێچەوانەی پێشانگاکانی پێشتر، کۆمەڵێک کاریان بۆ پیاوانیش کردووە.

لە بارەی ئامانجی کردنەوەی پێشانگاکە، سیڤان گوتی:''ئەم خانمانە بە لێھاتوویی و تواناو سەلیقەی خۆیان کار دەکەن، بژێوی ژیانیان دابین دەکەن، دواتر ئامانجمان سەرقاڵ کردنی ئافرەتانە بە کارێکی بەسوودەوە لەبری بێکاری. بەداخەوە ئێمە ھەموومان لەماڵەوەین و سەرقاڵی ھیچ شتێکی بەسوود نابین، ھەندێکمان زانکۆمان تەواو کردووە و لەماڵەوە کارمان نیيە. بۆیە باشترە سەرقاڵی کارێکی وابین و بژێوی ژیانیشمان دابین دەکات''.

ناوبراو داوای لە خانمان کرد کە بچنە پێشانگاکە و سەیری کارەکانیان بکەن و بەشداری لە چالاکیەکانیاندا بکەن.

لە پێشانگاکەدا ١٦ خانم بەشدارن، بەگوتەی سەرپەرشتیارەکەش بەردەوام روو لەزیادبوون دەکەن و پلانیان ھەیە کە لە چەندین شوێنی تری سلێمانی لەم جۆرە پێشانگایە بکەنەوە. ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın