ژيان, کۆڤید- ١٩

سلێمانى.. جه‌ژن له‌ سێبه‌ری كۆرۆنادا

- سەرەڕای هاتنی جەژنی رەمەزان، بەڵام چۆڵییەكی زۆر بە شەقامەكانی شاری سلێمانیەوە دیارە، ئەویش بەهۆی پابەندبوونی هاوڵاتیان بە رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە بەمەبەستی رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گرتووەتە بەر.

Rewa Mahmood Hasan   | 24.05.2020
سلێمانى.. جه‌ژن له‌ سێبه‌ری كۆرۆنادا

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

سەرەڕای هاتنی جەژنی رەمەزان، بەڵام چۆڵییەكی زۆر بە شەقامەكانی شاری سلێمانيیەوە دیارە، ئەویش بەهۆی پابەندبوونی هاوڵاتیان بە رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە بەمەبەستی رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گرتووەتە بەر.

لەگەڵ هاتنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، هاوڵاتیان بەڕێژەیەكی بەرچاو پابەندن بە رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ، بەو هۆیەوە شەقامەكانی شاری سلێمانی، چۆڵییەكی زۆریان پێوە دیار.

كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بەشەقامەكاندا بڵاو بوونەتەوەو هەر ئۆتۆمبێلێك ببینن رایدەگرن و رێكاری پێویستی لەگەڵدا ئەنجام دەدەن، بەڵام ئەوەی بەدی كراوە تا رادەیەكی بەرچاو نەرمی دەنوێدرێت بەرامبەر بە هاوڵاتیان.

شەقامەكان تەنیا منداڵانی پێوە بەدی دەكرێت لەگەڵ ئەو كارمەندانەی لە ئەركەكانیاندان، ئەوانیش كارمەندانی تەندروستی، ئەمنی و رۆژنامەنوسانن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın