ژيان

دڵخۆشی جوتیارانی ئادانا بۆ رنینەوەی شووتی

شوتی ئادانا کە بە تام و بۆن و چێژو رەنگەکەیدا ناوبانگی دەرکردووە، لەگەڵ دەستپێکی وەرزی رنینەوەیدا، جووتیارانی خۆشحاڵ کردووە و بۆتە میوانێکی قەدر گرانی سەر سفرەکان.

İbrahim Erikan,Rewa Mahmood Hasan   | 16.05.2019
دڵخۆشی جوتیارانی ئادانا بۆ رنینەوەی شووتی

Adana

ئادانا - AA

شوتی ئادانا کە بە تام و بۆن و چێژو رەنگەکەیدا ناوبانگی دەرکردووە، لەگەڵ دەستپێکی وەرزی رنینەوەیدا، جووتیارانی خۆشحاڵ کردووەو بۆتە میوانێکی قەدر گرانی سەر سفرەکان.

بەمەبەستی پاراستنی کوالیتی بەرزی شووتی ناوچەکە، جووتیاران لە شارۆچکەی کاراتاشی پێش وەرزی ڕنینەوەی، سەردانی بەڕێوەبەرێتی کشتوکاڵی شارەکە دەکەن تاکو تیمەکانی پەیوەندیدار بەڵگەی تەواویان بدەنێ لەسەر پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان.

لەگەڵ هاتنی وەرزی ڕنینەوەی شووتییەکاندا، بەهاوکاری کرێکاری کشتوکاڵی ئەو شووتیانە دەڕننەوە کە پێگەیشتوون.

لەم ساڵدا لەسەر ١٠٠ هەزار دۆنم زەوی چاوەڕێ دەکرێت ٧٠٠ هەزار تەن شوتی بەرهەم بهێنرێت لەناوچەکە.

شوتییەکان لە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکە کیلۆی بە ٢-٢،٥ لیرە بە بازرگانان دەفرۆشرێت، دواتر کیلۆی بە ٣،٥ لیرە دەگاتە دەستی بەکاربەرانی.

لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی یورەغیر، محەمەد ئاکن دۆغان ئاماژەی بەوەدا کە لە وەرزی رنینەوەی شووتی دەستی پێکردووە بەڵام رێگری تەواو دەکەن لە رنینەوەی شووتییەک کە هێشتا پێنەگەیشتبێت.

ئەو باس لەوە دەکات کە شووتی ئادانا بە تام و بۆن و رەنگەکەیدا دەناسرێتەوە و باسی لەوە کرد کە ساڵی رابردوو لەسەر ١٢٠ هەزر دۆنم زەوی، ساڵی پێشووتریش لەسەر ١٤٠ هەزار دۆنم زەوی شووتیان چاندووە.

سەید وەقاس دەمیر کە جووتیارێکی ناوچەکەیە و شووتی لە زەویەکەیدا دەڕنێتەوە باس لەوە دەکات ئەمساڵ بەرهەمیان کەمبووە و گوتی، "لە کۆتایی کانوونی دووهەمدا دەیچێنین، ٥ مانگ زەحمەتی پێوە دەبینین. خەرجییەکەی زۆرە. نرخەکەی باشە بەڵام هێشتا کەمە".

مزەفەر ئوچار کە بازرگانێکە و سەرقاڵی کڕینەوەی بەرهەمی شووتییە، باس لەوە دەکات کە شووتییەکە لەرێی گەڵابەوە دەباتە مووش و گوتی، "ئەمساڵ کەشوهەوا خراپ بوو، بۆیە بەرهەمەکان درەنگ کەوتن. درەنگ دەستمان بەکار کرد".


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın