ژيان

به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه‌ رێگای سه‌ره‌كی ئیدر-ئاگری به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا

- له‌ پارێزگای ئیدر به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه‌ رێگای سه‌ره‌كی نێوان ئیدر- ئاگری به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا.

09.02.2020
به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه‌ رێگای سه‌ره‌كی ئیدر-ئاگری به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا

Iğdır

ئیدر - AA

له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان ئیدر-ئاگری و له‌ دامێنی چیای ئاگری به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه‌ ئه‌ستووری به‌فری كه‌ڵكه‌بوو گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك مه‌تر، به‌هۆی خراپی ره‌وشی كه‌شه‌وه‌ چه‌ندین ئۆتۆمبێل له‌ ناوچه‌كه‌دا گیریان خوارد.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رێگاوبانه‌كان له‌ڕێی 11 ئامێره‌وه‌ هه‌وڵی دا رێگاكه‌ بكاته‌وه‌.

تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی پارێزگای ئاگری چوون به‌هانای ئه‌و شۆفێرانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان گیریان خواردبوو، شاخه‌وانه‌كانی یانه‌ی وه‌رز و سروشتی ئاگری له‌ رزگاركردنی شۆفێران و ئۆتۆمبێله‌كانیاندا یارمه‌تی تیمه‌كانی فریاكه‌وتنیان دا. 

دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌فر بارینه‌كه‌ و كۆتایی هاتنی كاره‌كانی شاره‌وانی دووباره‌ رێگاكه‌ به‌ڕووی هاتوچۆدا كرایه‌وه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın