ژيان

به‌ رێگای نه‌ریتی برنجی خۆماڵی له‌ به‌دلیس دروێنه‌ ده‌كرێت

İlhan Eren İnan   | 14.09.2020
به‌ رێگای نه‌ریتی برنجی خۆماڵی له‌ به‌دلیس دروێنه‌ ده‌كرێت

Bitlis

به‌دلیس – AA

به‌ رێگای نه‌ریتی برنجی خۆماڵی كه‌‌ زیاتر له‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ری ٥٠٠ دۆنم زه‌وی له‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی گوندی كارباستی كه‌ ٢٥ كیلۆمه‌تر له‌ شاری به‌دلیس-ه‌وه‌ دووره‌ ره‌نێو ده‌هێندرێت و دروێنه‌ ده‌كرێت.

ئه‌م تۆ چه‌ڵتوكه‌ كه‌ له‌ باوباپیرانه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌، ساڵانه‌ له‌ مانگی به‌هاردا له‌نێو گۆله‌ برنجه‌كاندا ده‌چێندرێت، دوای ره‌نێوهاتنیشی به‌ هه‌ره‌وه‌زی دروێنه‌ ده‌كرێت.

دواتر گوندنیشینان چه‌ڵتووكه‌ درواوه‌كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نێن و پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌سپ و ئێستر به‌سه‌ریاندا ده‌ڕۆن، تۆ و چه‌ڵتوكه‌كه‌ له‌ رووه‌كه‌كه‌ جیا ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵ و دارستان لە پارێزگای به‌دلیس، ره‌فعه‌ت چه‌لیك كه‌ به‌شداری كرد له‌ هه‌ره‌وزه‌كه‌دا به‌ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی گونده‌كه‌ له‌سه‌ر چه‌ڵتوكه‌ و گوتی: "به‌ رێگای نه‌ریتی برنجی خۆماڵی كه‌ زیاتر له‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ری ٥٠٠ دۆنم زه‌وی له‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی گوندی كارباستی ره‌نێو ده‌هێندرێت، ساڵانه‌ به‌ تێكڕایی ٢٠٠ تۆن برنج به‌رهه‌م ده‌هێنین. چونكه‌ به‌روبوومێكی جیاواز و كوالێتی به‌رزه‌ له‌ بازاڕدا باش ده‌فرۆشرێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ نرخی یه‌ك كیلۆگرام لەم برنجە له‌نێوان ٢٥-٣٠ لیره‌دا بێت".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın