ژيان

باڵندە کۆچەرییەکان دەریاچەی باڵک-یان رەنگین کردووە

- دەریاچەی باڵک کە یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییە گرنگەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، بووەتە هەواری باڵندە کۆچەرییەکان.

Abdullah Söylemez   | 23.07.2020
باڵندە کۆچەرییەکان دەریاچەی باڵک-یان رەنگین کردووە

Ağrı

ئاگری - AA

دەریاچەی باڵک کە یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییە گرنگەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، بووەتە هەواری باڵندە کۆچەرییەکان.

دەریاچەی باڵک دەکەوێتە شارۆچکەی تاشلیچای سەربە پارێزگای ئاگری و لە وەرزی هاویندا، ژمارەیەکی زۆری باڵندە کۆچەرییەکان رووی تێ دەکەن.

باڵندەکان لە دوورگەکانی ناوەندی دەریاچەکەدا، هەڵدەنیشن و ئەم دوورگانە دەبێتە شوێنی زاووزێیان.

باڵندە کۆچەرییەکان کە بە شێوەی پۆل پۆل دەفڕن، ناوبەناو بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە خۆیان دەکەن بە ئاوی دەریاچەکەدا و خۆیان فێنک دەکەنەوە.

بەهۆی جیاوازی شێوە و رەنگەوە باڵندە کێوییەکان دەریاچەی باڵک-یان رەنگین کردووە.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın