وەرزش

یوڤێنتوس بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە ئینتەری بردەوە

- لە میانی یارییەکانی هەفتەی ١٥ی سێری ئادا، یوڤێنتوس لە نێو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ١-٠ لە ئینتەری بردەوە.

Yunus Kaymaz,Muhammet Ali Kemal   | 08.12.2018
یوڤێنتوس بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە ئینتەری بردەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە میانی یارییەکانی هەفتەی ١٥ی سێری ئادا، یوڤێنتوس لە نێو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ١-٠ لە ئینتەری بردەوە.

یوڤێنتوس کە بە بێ ئەوەی تووشی هیچ دۆڕانێک لەم وەرزەدا هاتبێت، لە پێشەنگی ریزبەندییدایە، میوانداریی ئینتەری سێیەمی ریزبەندیی کرد و گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە خولەکی ٦٦ی یارییەکەدا یوڤێنتوس توانی بە گۆڵێکی ماریۆ ماندزۆکیج پێشبکەوێت و لەو کاتەی کە لە یارییەکە مابوویەوە، پارێزگاریی لە گۆڵەکە کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی پێهێنا.

یوڤێنتوس بەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی بۆ ٤٣ خاڵ بەرزکردەوە و ئینتەریش لە ٢٩ خاڵدا مایەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın