وەرزش

لیڤه‌رپوڵ له‌ پێشه‌نگییدا مایه‌وه‌

- دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ میانی یاریی ده‌ستپێكی هه‌فته‌ی ١٨ی پریمیه‌رلیگدا توانی به‌ ئه‌نجامی ٢-٠ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ۆڵڤه‌رهامپتن وانده‌ره‌رز بباته‌وه‌، به‌وشێوه‌یه‌ش له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییدا مایه‌وه‌.

Abdulkadir Karakaya,Muhammet Ali Kemal   | 22.12.2018
لیڤه‌رپوڵ له‌ پێشه‌نگییدا مایه‌وه‌

Ile-de-France

له‌نده‌ن- AA

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ میانی یاریی ده‌ستپێكی هه‌فته‌ی ١٨ی پریمیه‌رلیگدا توانی به‌ ئه‌نجامی ٢-٠ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ۆڵڤه‌رهامپتن وانده‌ره‌رز بباته‌وه‌، به‌وشێوه‌یه‌ش له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییدا مایه‌وه‌.

یارییه‌كه‌ له‌ یاریگای مۆلینێكس به‌ڕێوه‌چوو، گۆڵه‌كانی لیڤه‌رپوڵ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌ خوله‌كی ١٨ و ڤێرجڵ ڤان دیك له‌ خوله‌كی ٦٨دا تۆماركران.

ئه‌ستێره‌ی میسڕیی لیڤه‌رپوڵ، محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌ تۆماركردنی گۆڵێك و ئه‌سیستكردنی گۆڵێك رۆڵی گه‌وره‌ی له‌ سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌یدا هه‌بوو.

به‌م ئه‌نجامه‌ش لیڤه‌رپوڵ كۆی خاڵه‌كانی بۆ ٤٨ خاڵ به‌رزكرده‌وه‌ و توانی درێژه‌ به‌ پێشه‌نگیی بدات و ۆڵڤه‌رهامپتن وانده‌ره‌رز كه‌ له‌ پله‌ی حه‌وتدا ده‌ستی به‌ هه‌فته‌ی ١٨ كرد، له‌ ٢٥ خاڵدا مایه‌وه‌.

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ كه‌ له‌م وه‌رزه‌ی پریمیه‌رلیگدا هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه‌، زنجیره‌ی ژماره‌ی ئه‌و یارییانه‌ی كه‌ نه‌یدۆڕاندووه‌ بۆ ١٨ یاری به‌رزكرده‌وه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın