وەرزش

سبه‌ی یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئه‌ورووپا له‌ ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

- سبه‌ی ملمانێی یانه‌كانی لیڤه‌رپوڵ و چێڵسی ئینگلیزی له‌ ئیستانبوڵ بۆ بردنه‌وه‌ی 44ه‌مین جامی سوپه‌ری ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

Yunus Kaymaz,Mohammed Baqi Hussein   | 13.08.2019
سبه‌ی یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئه‌ورووپا له‌ ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سبه‌ی ملمانێی یانه‌كانی لیڤه‌رپوڵ و چێڵسی ئینگلیزی له‌ ئیستانبوڵ بۆ بردنه‌وه‌ی 44ه‌مین جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

جامی سوپه‌ر ئه‌مجاره‌ خاوه‌نی دوو پاڵه‌وانێتیی گه‌وره‌ی وه‌رزی رابردووی ئه‌ورووپای كۆكردووه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ی له‌نێو یاریگلی ڤۆدافۆن پاركی ئیستانبوڵ به‌یه‌ك بگه‌ن.

براوه‌ی جامی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و براوه‌ی جامی لیگی ئه‌وروپا یانه‌ی جێڵسی، ململانێی به‌ده‌ستهێنانی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.

بڕیاره‌ سبه‌ی كاتژمێر 10:00ی شه‌و یارییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت و ناوبژیوانی فه‌ڕه‌نسی ستێفنی فراپارت یارییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ببات.

جامی سوپه‌ری ئه‌ورووپا له‌مێژوودا زۆرترین جار له‌لایه‌ن یانه‌كانی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی و بارسێلۆنای ئیسپانییه‌وه‌ به‌ده‌ستهێنراوه‌.

ئه‌و دوو یانه‌یه‌ توانیویانه‌ هه‌ریه‌كه‌ پێنج جار نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنن و بارسێلۆتا چوار جار له‌یاریی كۆتاییدا نازناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ و میلانیش دوو جار.

خشته‌كه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ریده‌خات یانه‌ی كام وڵات چه‌ند جار گه‌یشتووه‌ته‌ یاریی كۆتایی بۆ به‌ده‌ستهێنانی جامی سوپه‌ری و چه‌ند جار به‌ده‌ستیان هێناوه‌

وڵاتجامفیناڵ
ئیسپانیا1527
ئیتاڵیا913
ئینگلته‌ره‌716
به‌لجیكا33
هۆڵه‌ندا25

ئه‌ڵمانیا

18
پورتوگال14
ئۆكراینا1 2
سكۆتلاند11
رووسیا11
رۆمانیا11
توركیا11
فه‌ڕه‌نسا01
یۆگۆسلاڤیا01

ئه‌م خشته‌یه‌ش ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌كانی تێدایه‌ له‌ یاریی كۆتاییدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی جامی سوپه‌ر

ساڵیاریئه‌نجام
1973Ajax-Milan0-1, 6-0
1975Dinamo Kiev-Bayern Münih1-0, 2-0
1976Anderlecht-Bayern Münih1-2, 4-1
1977Liverpool-Hamburg1-1, 6-0
1978Anderlecht-Liverpool3-1, 1-2
1979Nottingham Forest-Barcelona1-2, 1-0
1980Valencia-Nottingham Forest1-2, 1-0
1982Aston Villa-Barcelona0-1, 3-0 (كاتی درێژكراوه‌)
1983Aberdeen-Hamburg0-0, 2-0
1984Juventus-Liverpool2-0
1986Steaua Bükreş-Dinamo Kiev1-0
1987Porto-Ajax1-0, 1-0
1988Mechelen-PSV Eindhoven3-0, 0-1
1989Milan-Barcelona1-1, 1-0
1990Milan-Sampdoria1-1, 2-0
1991Manchester United-Kızılyıldız1-0
1992Barcelona-Werder Bremen1-1, 2-1
1993Parma-Milan0-1, 2-0 (كاتی درێژكراوه‌)
1994Milan-Arsenal0-0, 2-0
1995Ajax-Real Zaragoza1-1, 4-0
1996Juventus-Paris Saint Germain6-1, 3-1
1997Barcelona-Borussia Dortmund2-0, 1-1
1998Chelsea-Real Madrid1-0
1999Lazio-Manchester United1-0
2000Galatasaray-Real Madrid2-1 (كاتی درێكراوه‌)
2001Liverpool-Bayern Münih3-2
2002Real Madrid-Feyenoord3-1
2003Milan-Porto1-0
2004Valencia-Porto2-1
2005Liverpool-CSKA Moskova3-1 (كاتی درێژكراوه‌)
2006Sevilla-Barcelona3-0
2007Milan-Sevilla3-1
2008Zenit-Manchester United2-1
2009Barcelona-Shakhtar Donetsk1-0 (كاتی درێژكراوه‌)
2010Atletico Madrid-Inter2-0
2011Barcelona-Porto2-0
2012Atletico Madrid-Chelsea4-1
2013Bayern Münih-Chelsea2-2 (5-4 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌)
2014Real Madrid-Sevilla2-0
2015Barcelona-Sevilla 5-4 (كاتی درێژكراوه‌)
2016 Real Madrid-Sevilla 3-2 (كاتی درێژكراوه‌)
2017Real Madrid-Manchester United 2-1
2018Atletico Madrid-Real Madrid4-2

له‌ ساڵه‌كانی 1974، 1981 و 1985دا جامی سوپه‌ری ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌نه‌چوو.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın