وەرزش

ریاڵ مه‌درید ٣٠٣ ملیۆن یورۆی له‌ گواستنه‌وه‌ی پێنج یاریزاندا خه‌رجكردووه‌

- یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی كه‌ له‌ ریزبه‌ندیی گرانترین یانه‌كانی جیهاندا له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌، به‌ خه‌رجكردنی ٣٠٣ ملیۆن یورۆ له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا تا ئێستا، ژماره‌یه‌كی نوێی پێوانه‌یی تۆماركرد.

Şenhan Bolelli,Muhammet Ali Kemal   | 14.06.2019
ریاڵ مه‌درید ٣٠٣ ملیۆن یورۆی له‌ گواستنه‌وه‌ی پێنج یاریزاندا خه‌رجكردووه‌

Madrid

مه‌درید - AA

یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی كه‌ له‌ ریزبه‌ندیی گرانترین یانه‌كانی جیهاندا له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌، به‌ خه‌رجكردنی ٣٠٣ ملیۆن یورۆ له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا تا ئێستا، ژماره‌یه‌كی نوێی پێوانه‌یی تۆماركرد.

ریاڵ مه‌درید كه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یانانه‌دایه‌ كه‌ زۆرترین پاره‌ی له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا خه‌رجكرووه‌، له‌ماوه‌ی نۆ رۆژدا ٣ یاریزانی گرنگی بردووه‌ته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌.

یانه‌ی شاهانه‌ رایگه‌یاند له‌ ٤ی حوزه‌یراندا لوكا جۆڤیج، له‌ ٧ی حوزه‌یراندا ئێدن هازارد و له‌ ١٢ی حوزه‌یراندا فێرلاند مێندی بردووه‌ته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌. یانه‌كه‌ پێشتر هه‌ریه‌ك له‌ ئێدن میلیتاو و گۆیه‌زی بردبوویه‌ ریزه‌كانییه‌وه‌.

ریاڵ مه‌درید گرانترین گواستنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی چێڵسییه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر هێنانی ئێدن هازارددا به‌ بڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ ئه‌نجامداوه‌ و ٦٠ ملیۆن یورۆی له‌به‌رامبه‌ر جۆڤیج، ٥٠ ملیۆن یورۆی له‌به‌رامبه‌ر میلیتاو، ٤٨ ملیۆن یورۆی له‌به‌رامبه‌ر مێندی و ٤٥ ملیۆن یورۆی له‌به‌رامبه‌ر رۆدریگۆدا داوه، كه‌ كۆی گشتیی ده‌كاته‌ ٣٠٣ ملیۆن یورۆ.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın