وەرزش

خەڵاتی تۆپی پێی جیهانی بۆ رۆناڵدۆ بوو

لە مەراسیمی خەڵاتی تۆپی پێی جیهانی 2019(Globe Soccer Awards) خەڵاتی باشتری یاریزان درایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی یۆڤانتۆس.

Doga Kirmizioglu,reva haci   | 04.01.2019
خەڵاتی تۆپی پێی جیهانی بۆ رۆناڵدۆ بوو

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتدا کە لە دوبەی بەڕێوەچوو، ئەفسانەی پورتوگالی توانی هەریەک لە یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنتۆنی گریزمان و یاریزانی پاریس سانت جێرمان کلیان ئێم باپی تێپەرینێت و بۆ جاری سێهەم لە لیستی باشترین یاریزانەکان دەستنیشان کرا.

رۆناڵدۆ کە وەک بژاردەی لایەنگران خەڵاتی پێبەخشرا، لە دوای مەراسیمەکە گوتی، "لەمە باشتر نەمدەتوانی پێ بنێمە سەری ساڵەوە. سوپاسی هەموو لایەک دەکەم بەهۆی خەڵاتەکەوە".

لە مەراسیمەکەدا خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵیش کە بەشداری دوایین پاڵەوانێتی کاسی جیهانی کردووە درایە راهێنەری فەڕەنسا دیدیەر دیشامپس، خەڵاتی پیشە درایە ئەفسانەی تۆپی پێی بەرەگەز بەرازیلی رۆناڵدۆ.







ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın