ئەڵمانیا ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، پاڵەوانی دوایین مۆندیال بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ماڵئاوایی لە جامی جیهانی کرد.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، پاڵەوانی دوایین مۆندیال بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ماڵئاوایی لە جامی جیهانی کرد.
لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی 'ئێف' و لە یاری سییەمدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رووبەرووی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بووەوە، لەلایەکی دیکەش هەڵبژاردەی مەکسیک رووبەڕووی هەڵبژاردەی سوید بووەوە.
لە یاری یەکەم بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراوە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٢-٠ بە هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دۆڕا.
لە یاری دووەمیش سوید توانی بە سێ گۆڵی خاوێن لە مەکسیکییەکان بەرێتەوە.
بەم ئەنجامە سوێد بەیەکەمی کۆمەڵەکە بە شەش خاڵ و مەکسیک بەدووەمی کۆمەڵەکە بە شەش خاڵ بە جیاوازی گۆڵ گەیشتنە قۆناخی داهاتووی مۆندیال.