وەرزش

ئینفانتینۆ دووباره‌ كرایه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی فیفا

- جیانی ئینفانتینۆ دووباره‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی فیدراسیۆنه‌كانی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و، تا ساڵی ٢٠٢٣ ئه‌و ئه‌ركه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

Yunus Kaymaz,Hemın Othman Mohammed   | 05.06.2019
ئینفانتینۆ دووباره‌ كرایه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی فیفا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

جیانی ئینفانتینۆ دووباره‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی فیدراسیۆنه‌كانی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

له‌ ٦٩هه‌مین كۆنگره‌ی ئاساییدا كه‌ له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا به‌ به‌شداری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای فیدراسیۆنه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی فیفا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجامدرا.

ئینفانتینۆی ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵان كه‌ تاكه‌ كاندید بوو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا و دووباره‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌، تا‌ ساڵی ٢٠٢٣ ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

ئینفانتینۆ له‌ ساڵی ٢٠١٦دا له‌ هه‌ڵبژاردنێكدا توانی پێش هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، شێخ سه‌لمان بن ئیبراهیم ئال خه‌لیفه‌ و شازاده‌ی ئوردن، عه‌لی بن ئال حوسه‌ین و جێگری پێشووی سكرتێری گشتیی فیفا، جیرۆمی جامپانجی بكه‌وێت و، ئه‌و پۆسته‌ به‌ ده‌ست بهێنێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın