وەرزش

ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ر له‌ ئیستانبوڵ

- به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئه‌ورووپا له‌ نێوان یانه‌كانی لیڤه‌رپوڵ و چێڵسیدا له‌ ئیستانبوڵ، 15 هه‌زار پۆلیس له‌ شاره‌كه‌دا ئه‌ركیان پێدراوه‌.

Hüseyin Bağış   | 14.08.2019
ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ر له‌ ئیستانبوڵ

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئه‌ورووپا له‌ نێوان یانه‌كانی لیڤه‌رپوڵ و چێڵسیدا له‌ ئیستانبوڵ، 15 هه‌زار پۆلیس له‌ شاره‌كه‌دا ئه‌ركیان پێدراوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئیستانبوڵ، به‌بۆنه‌ی یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ره‌وه‌ كه‌ كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و له‌ یاریگای ڤۆدافۆن پارك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نها له‌ ده‌وروبه‌ری یاریگاكه‌ هه‌شت هه‌زار و 500 پۆلیس جێگیركراون و به‌گشتی 15 هه‌زار پۆلیس بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی شاره‌كه‌ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌دا راسپێردراون.

هه‌ر به‌هۆی یارییه‌كه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ڕێگاكانی ده‌وروبه‌ری یاریگاكه‌ به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın