وەرزش

ئارسناڵ به‌ ٤-٢ له‌ ڤالێنسیای برده‌وه‌ و خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی خولی ئه‌ورووپا

- له‌ یه‌كێك له‌ یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانێتیی خولی ئه‌ورووپادا، یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزیی به‌ ئه‌نجامی ٤-٢ له‌ یانه‌ی ڤالێنسیای برده‌وه‌ و بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وت.

Mutlu Demirtaştan,Muhammet Ali Kemal   | 10.05.2019
ئارسناڵ به‌ ٤-٢ له‌ ڤالێنسیای برده‌وه‌ و خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی خولی ئه‌ورووپا

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

له‌ یه‌كێك له‌ یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانێتیی خولی ئه‌ورووپادا، یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزیی به‌ ئه‌نجامی ٤-٢ له‌ یانه‌ی ڤالێنسیای برده‌وه‌ و بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وت.

ڤالێنسیا له‌ یاریگای مێستایا میوانداریی یانه‌ی ئارسناڵی كرد. سه‌ره‌تا و له‌ خوله‌كی ١١دا یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ به‌ گۆڵێكی كیڤن گامیرۆ پێشكه‌وت. دواتر پێر ئێمریك ئۆوبه‌میانگ له‌ خوله‌كی ١٧دا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه‌ و به‌و ئه‌نجامه‌ گێمی یه‌كه‌م كۆتاییهات. پاشان له‌ خوله‌كی ٥٠دا ئه‌لێكسانده‌ر لاكازێتێ گۆڵی دووه‌می بۆ ئارسناڵ تۆماركرد و له‌ خوله‌كی ٥٨دا كیڤن گامیرۆ به‌ تۆماركردنی گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده‌ ٢-٢. دواتر یانه‌ی ئارسناڵ توانی دوو گۆڵی دیكه‌ له‌رێگه‌ی پێر ئێمریك ئۆوبه‌میانگ له‌ خوله‌كه‌كانی ٦٩ و ٨٨دا تۆماربكات و یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی ٤-٢ به‌رێته‌وه‌.

یانه‌ی ئارسناڵ یاریی رۆیشتنی له‌ یاریگای خۆیدا به‌ ئه‌نجامی ٣-١ بردبوویه‌وه‌. یاریی گه‌ڕانه‌وه‌شی به‌ ئه‌نجامی ٤-٢ برده‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ش بۆ دووه‌م جار له‌ مێژووی یانه‌كه‌دا خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی خولی ئه‌ورووپا.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın