مووش.. دەستڕەنگینی گەنجێکی وێنەکێش بووەتە جێی سەرنج
مووش.. کچێکی گەنج ژوورەکەی کردووەتە وەرشەیەک و تیایدا وێنەی خەیاڵەکانی دەنەخشێنێت.

Muş
مووش - AA
یاسەمین گوڤەن-ی تەمەن ٢٧ ساڵان کە لە مووش دەژی، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە کاتەکانی بە كێشانی وێنە لە ژوورەکەیدا بەسەر دەبات کە کردوویەتی بە وەرشەیهكی كاركردن بۆ خۆی.
گوڤەن کە هەر لە منداڵیەوە لە سایەی وێنەکێش بۆب رۆس کە لە کەناڵەکانی تەلەڤزیۆنەوە بە خێرایی و ئاسانی، فێرکاری وێنەکێشان دەڵێتەوە شەیدای ئەو هونەرەیە، لە ساڵی ٢٠١٧دا لە رێگەی ئەو کۆرسانەی لە ناوەندی گەنجان وەریگرتووە، بە درووستکردنی تابلۆ و وێنە دەستیکردووە بە پەرەپێدان به تواناكانی.
ئهو ژوورێکی ماڵەکەیانی لە ناوچەی سارای کردووەتە وەرشە و ئەو ماوەیەی کە پەتاکە بڵاوبووەتەوە و لە ماڵەوە ماوەتەوە خەیاڵەکانی لەسەر کاغەز نەخشاندووە.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، یاسهمین گوڤەن باسی لەوەکرد کە دڵخۆشە بە نهخشاندنی وێنە.
گوڤەن ئاماژهی بهوهشكرد، بە گشتیی حەزی لە کێشانی تابلۆیە و گوتی: ''لە پاڵ ئەوەشدا هەوڵدەدەم خەیاڵەکانم بنەخشێنم. بەتایبەتی ئەو وێنانە دەکێشم کە دێن بە خەیاڵمدا. داواکاری لەسەر ئەو وێنانە هەیە کە بە قەڵەم رەساس دەیانکێشم. تێچووی بۆیە و تابلۆ زەیتیەکانم لەوەوە دەستدەخەم، هەر وێنەیەک دەیکێشم بەهۆی ئەوەی بە حەزەوە دەیکێشم لە کۆتاییدا دڵخۆشم دەکات''.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.