هونەر و كلتوور

لە شاری سلێمانی ٢٣هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێکرد

- ئەمڕۆ ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە شاری سلێمانی، ٢٣هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستی بەکارەکانی کرد.

Rewa Mahmood Hasan   | 20.09.2020
لە شاری سلێمانی ٢٣هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێکرد

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

ئەمڕۆ ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە شاری سلێمانی، ٢٣هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستی بەکارەکانی کرد.

فێستیڤاڵی گەلاوێژ کە ساڵانێکە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت ئەمساڵیش لەژێر دروشمی "ئاسۆ دەدرەوشێتەوە" دەستی چالاکییەکانی کرد و بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) فێستیڤاڵەکە بە ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.

ئامادەکاری ٢٣هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، سۆران نەقشبەندی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە ئەمساڵ، ١١ شیعر و ژمارەیەک کورتە چیرۆک بەشدارن لە فێستیڤاڵەکەدا کە لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا، سەرجەم بەرهەمەکان لەشێوەی گۆڤارێک بەناوی گۆڤاری گەلاوێژ کە ژمارە ٢٣یەتی دەردەچێت.

بڕیارە فێستیڤاڵەکە دوو رۆژ بخایەنێت بەشێوەی ئۆنلاین و گفتوگۆکانیش بەهەمان شێوە بە ئۆنلاین ئەنجام دەدرێن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın