بە تابلۆکانیان کەرەنتینیان کێشاوە و ئێستا نمایشی دەکەن
ژمارەیەک لە شێوەکارانی شاری سلێمانی ئەو تابلۆیانەی کە لەکاتی کەرەنتیندا کێشاویانە لە پێشانگایەکدا نیشانی دەدەن.

As Sulaymaniyah
سلێمانی-AA
بە بەشداری ١١ شێوەکاری شاری سلێمانی لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەکە، پێشانگایەکی شێوەکاری بەناوی کەرنەڤاڵی سروشت کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا، چەندین تابلۆی سروشت کە لەلایەن شێوەکارانەوە نەخشێنرابوون نیشان دران.
ئەوەی جێی سەرنج بوو ژمارەیەک لە تابلۆکان لە کاتی کەرەنتینەی مانگەکانی ئازار و نیسانی ئەمساڵدا لەلایەن شێوەکارانەوە کێشرابوون لەنێو سروشت و لە کاتی خۆپارێزیدا.
تابلۆی ئەرخەوان کە لەلایەن نەسرین فەتاح-ەوە کێشرابوو، لەوکاتەدا وێنەکانی کێشابوون کە خۆی لە سوچێکی ژوورەکەیدا کەرەنتین کردووە و لە گۆشەی پەنجەرەکەیەوە هەموو دنیای بینیوە کە ئەرخەوانێک بووە و ئەمیش دەستیکردووە بە کێشانی.
مامۆستا ئەیوب یەکێکی ترە لەو شێوەکارانەی کە بەشداری کردووە لە کێشانی وێنەی سروشت لە پێشانگاکەدا و ئاماژە بەوە دەکات کە زۆربەی تابلۆکانی لەکاتی کەرەنتینەکەدا کێشاوە و لەو کاتەدا چۆتە گوندێک لە شاری سلێمانی و تەنها سەرقاڵی کێشانی وێنەی سروشت بووە.