عێراق

ھەڵوێستی عێراق لە ھەمبەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە

-وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد عەلی حەکیم: "لەو ھەڵوێستانە خۆمان بەدوور دەگرین کە دەبنە ھۆی دروستبوونی گرژیی لە ناوچەکە".

Zana Natık Kerem   | 18.05.2019
ھەڵوێستی عێراق لە ھەمبەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە

Baghdad

بەغدا ــ AA

وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد عەلی حەکیم رایگەیاند، وڵاتەکەی لەو ھەڵوێستانە خۆی بەدوور دەگرێت کە دەبنە ھۆی دروستبوونی گرژیی لە ناوچەکەدا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە وەزیری دەرەوە، محەمەد عەلی حەکیم لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ لەندەن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جێرمی ھەنت کۆبووەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا ھاتووە لە کۆبوونەوەکەدا، چەند پرسێکی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی خراوەنەتە بەرباس بەتایبەتیش ئەو پرسانەی کە جێگەی گرنگ و بایەخی عێراق و بەریتانیا بوون.

بەپێی راگەیەندراوەکە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، محەمەد عەلی حەکیم رایگەیاندووە کە عێراق بە یەک گەیشتنی ھەمووانە، بەدەر لەوەش عێراق لەو ھەڵوێستانە خۆی بەدوور دەگرێت کە دەبنە ھۆی دروستبوونی گرژیی لە ناوچەکەدا.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، بە پێویستی زانیوە کە بە گفتوگۆ و دانوستان کێشەکان لەناوچەکەدا چارەسەر بکرێت، ھەروەھا ھەوڵەکانیش زیاتر بۆ بەدیھێنانی ئاسایش و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتان لە ناوچەکەدا بخرێتەگەڕ.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەو رۆژە نەدراوە کە وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد عەلی حەکیم سەردانەکەی بۆ لەندەن ئەنجام داوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın