
Arbil
هەولێر- AA
قەدەغەی ھاتوچۆ لە ھەولێر لە چوارەم رۆژی خۆیدا بەردەوامە و ھێزە ئەمنییەکان لە سەر شەقامە سەرەکیییەکانی بڵاوەیان پێکراوە.
بە مەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە رۆژی ٣٠ی حوزەیران تا چواری تەمووز قەدەغەکردنی هاتۆچۆی لە سنووری پارێزگای هەولێر راگەیاند.
بڕیارەکە کاتژمێر شەشی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ٣٠ی حوزەیران کەوتە واری جێبەجێکردنەوە و تا ئێستاش بەردەوامە، هاووڵاتییان پابەندی بڕیارەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرن و سەرجەم بازاڕ و دوکانەکان داخراون، ئەو شوێنانە نەبێت کە لە بڕیارەکەدا رێگە بە کرانەوەیان دراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، بریار بوو دوێنی کۆبووەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بەرێوە بچێت لەبارەی رێکارەکانی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ، ھەروەھا پرسی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ یان کۆتاییھێنان پێی تاوتوێ بكرێت.