عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٠٥ ھەزار کەسی تێپەڕاند

- وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە".

Heman Hussein Yaseen   | 17.01.2021
ھەرێمی کوردستان.. ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٠٥ ھەزار کەسی تێپەڕاند

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٠٥ ھەزار و ٧٤ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە سێ ھەزار و ٤٣٩ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە کە تیاییدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی سێ ھەزار و ٩٤٤ پشکنین، ١١٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، ھاوکات لەو ژمارەیەش سێ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

لە ھەریەک لە پارێزگاکانی ھەولێر، ٣٠ حاڵەت، سلێمانی ٦٨ حاڵەت و، دھۆک ١٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

لە بەشێکی راگەیاندراوەکە ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٧١ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە و، گەڕاونەتەوە نێو خێزانەکانییان.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٥ ھەزار و ٧٤ تووشبوو، لەنێویاندا سێ ھەزار و ٤٣٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە ھاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، ھەروەھا لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın