Abdulhameed Husseın Karam
17 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2026
دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان- عێراق بڵاوی کردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی لە ئاسمانی هەولێر هەشت دڕۆنی بۆمبڕێژکراو لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراون.
لەم بارەیەوە، دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "بە گوێرەی زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە کاتژمێر ٤:١٩ تا ٥:٢٥، ھێزەکانی ھاوپەیمانان ھەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی ھەولێر تێکشکاند و خستەخوارەوە".
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتەوە.