Fakhradin Ibrahim Mohammad
22 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2026
دوای چەند ڕۆژێک لە وەستانی بە هۆی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، جارێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان هەولێر و ئەنقەرە-ئیستانبوڵ دەست پێ دەکەنەوە.
بە پێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، گەشتەکانی کۆمپانیاکانی پێگاسووس، ئاجێت و تورکیش ئێرلایەن، لە نێوان هەولێر و ئەنقەرە ئەمڕۆ و سبەیش بۆ ئیستانبوڵ بە تەواوی دەست پێ دەکەنەوە.
بەو پێیە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە ئاسایی دەبێت.
گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان ئەوە بۆ سێیەمجارە لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی گرژییەکان لە ناوچەکەدا ڕادەگیرێن.