عێراق

کەرکووک.. دەستیگرکردنی سێ کەس بەتۆمەتی تیرۆر

- ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، سێ کەسیان بەتۆمەتی تیرۆر لە شاری کەرکووک باکووری عێراق دەستگیرکرد.

Zana Natık Kerem   | 24.02.2021
کەرکووک.. دەستیگرکردنی سێ کەس بەتۆمەتی تیرۆر

Arbil

ھەولێر ــ AA

ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، سێ کەسیان بەتۆمەتی تیرۆر لە شاری کەرکووک باکووری عێراق دەستگیرکرد.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پشت بەستن بە زانیارییەکانی ھەواڵگریی، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، پیاوێک و دوو ئافرەت کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون لە ناوەڕاستیی گەڕەکی حوڕییە باشووری رۆژهەڵاتی شاری کەرکووک دەستگیرکردووە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوە کە دەستگیرکراوەکان، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın