کەرکووک.. دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعش
ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق، دەستگیرکرد.

Arbil
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق، دەستگیرکرد.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی کەرکووک، سێ تیرۆریستیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوون و ھاتووە: "یەکێک لەو سێ تیرۆریستە دەستگیرکراوانە بەناوی تاریق لە بەناو ھەواڵگریی و دیوانی حەسبە و یەکێکی دیکەیان بە ناوی سەعد لە بەناو دیوانی جوند کە لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری لە سێ ھێرش بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان لە ناحیەی ریاز کردووە".
باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکەی دیکە بە ناوی حوسام لەبەناو پۆلیسی ئیسلامی سەربە داعش چەکداربووە و بەشداری لە چەندین ھێرش بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییان لە ناحیەی زاب باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک-ی کردووە.
لە کۆتایی راگەیاندراوەکە ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەو دەستگیرکراوانە دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.