عێراق, هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ٢٠٢١

کۆمیسیۆن: "٢١ بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە رەتکراونەتەوە"

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق: "ھەزار و ٤١٥ بڕیار، لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە بۆ رەتکردنەوەی تانەکانی کاندیدان دەرکراون".

Zana Natık Kerem   | 22.11.2021
کۆمیسیۆن: "٢١ بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە رەتکراونەتەوە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە ھەزار و ٤١٥ بڕیار، لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە بۆ رەتکردنەوەی تانەکانی کاندیدان دەرکراون.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا، دوایین پێشھاتەکانی لەبارەی بڕیارەکانی دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "دوایین پێشھاتەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان، بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران خراوەتەڕوو، ئەوەیش دوای پێداچوونە بەسەرجەم ئەو تانانەی کە رەوانەی دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان کران کە ژمارەیان ھەزار و ٤٣٦ تانە بوون".

ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە لە دوایین بڕیارەکانی دەستەی دادوەریی، ھەزار و ٤١٥ بڕیار بۆ رەتکردنەوەی تانەکانی کاندیدان دەرکراون، ھەروەھا ٢١ بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران رەتکراونەتەوە و ١٥ بڕیاری دیکەیش بەھۆکارەکانی گرتنەبەری رێوشوێنەکان دەرکراون کە بەھۆیانەوە کۆمیسیۆن پابەندکرا بەوەی پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ ئەو وێستگانەی کە تانەیان لێدرابوو، ئەنجام بداتەوە.

باس لەوەیش کراوە، شەش بڕیاری دیکە لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە دەرکراون کە تیایدا لەبەر ھۆکارەکانی یاسایی و تەکنیکی، ژمارەیەک تانە پەسەندکراون و بەھۆیانەوە ئەنجامەکانی ژمارەیەک وێستگەی دەنگدان ھەڵوەشێندراونەتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın