Abdulhameed Husseın Karam
24 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2026
ھەریەک لە کۆمپانیا ئاسمانییەکانی تورکیش ئێرلاین، AJet تا کۆتایی تەمووز و پێگاسۆسیش تا ٢٧ی تەمووز بەھۆی دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ھەڵوەشانەوەی سەرجەم گەشتەکانیان بۆ ھەولێر درێژکردەوە.
ئەم کۆمپانیایانە بڕیارەکە وەک ھەنگاوێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی سەلامەتی ڕێبواران و خاوەنکارەکانیان دەبینن، چونکە بەھۆی بارودۆخی ئێستای شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، دۆخی ئاسمانی ناوچەکە بە شێوەیەکی بەردەوام چاودێری دەکرێت.
کۆمپانیاکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە گەشتیاران دەتوانن دوا زانیارییەکانی گەشتەکانیان لە ڕێگەی ماڵپەڕ و کەناڵە فەرمییەکانی کۆمپانیاکانەوە ببینن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم کۆمپانیایانە ڕۆژی ٢٢ی تەمووز ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەشتەکانییان بۆ ھەولێر درێژکردەوە ، ئەمڕۆش بڕیارەکەیان بۆ کۆتایی مانگى تەمووز درێژکردەوە.