Heman Hussein Yaseen
20 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2026
ھەریەک لە کۆمپانیا ئاسمانییەکانی تورکیش ئێرلاین، AJet و پێگاسۆس، بەھۆی دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، هەڵوەشانەوەی سەرجەم گەشتەکانیان بۆ تەواوی عێڕاق تا ڕۆژی ٢٢ی تەمووز درێژکردەوە.
ئەم کۆمپانیایانە بڕیارەکە وەک ھەنگاوێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی سەلامەتی ڕێبواران و خاوەنکارەکانیان دەبینن، چونکە بەھۆی بارودۆخی ئێستای شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، دۆخی ئاسمانی ناوچەکە بە شێوەیەکی بەردەوام چاودێری دەکرێت.
کۆمپانیاکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە گەشتیاران دەتوانن دوا زانیارییەکانی گەشتەکانیان لە ڕێگەی ماڵپەڕ و کەناڵە فەرمییەکانی کۆمپانیاکانەوە ببینن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم کۆمپانیایانە ڕۆژی ١٧ی تەمووز سەرجەم گەشتەکانییان بۆ عێڕاق هەڵوەشاندبووەوە تا ٢٠ی تەمووز، ئەمڕۆش بڕیارەکەیان بۆ ٢٢ی تەمووز درێژکردەوە.