عێراق

کازمی فەرمانیدا بە لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەبارەی هەردوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەغدا

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بڕیاریدا بە گۆڕانکاری لە دەزگا ئەمنییەکان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەو دوو تەقینەوەیەی کە ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەخت روویاندا.

Omar Alothmani,Sarmand Hameed   | 21.01.2021
کازمی فەرمانیدا بە لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەبارەی هەردوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەغدا

Iraq

بەغدا - AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بڕیاریدا بە گۆڕانکاری لە دەزگا ئەمنییەکان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەو دوو تەقینەوەیەی کە ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەخت روویاندا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسی دەزگاکانی ئەمنیی و هەواڵگریی کرد.

بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، کۆبوونەوەکە کە لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بەڕێوەچووە، کازمی فەرمانیکردووە بە کردنەوەى دۆسیەى لێکۆڵینەوەى بەپەلە لەبارەى تەقینەوەکان، وەستان لەسەر هۆکارەکانى ئەو دزەکردنە ئەمنییە، و راوەدوونانى شانە نووستووە تیرۆریستییەکان کە کارئاسانییان کردووە بۆ دەربازکردنی تیرۆریستان و ئەنجامدانی تاوانەکەیان.

کازمی فەرمانیکردووە بە هێزە ئەمنییەکان کە لە ئامادەباشیدا بن بۆ پاراستنى ئاسایشى هاووڵاتییان و گرتنەبەر رێوشوێنى مەیدانى پێویست لەو بارەیەوە.

هەروەها سوربوونى خۆى نیشاندا لەسەر ئەنجامدانى گۆڕانکاریی لە پۆستە ئەمنییەکان و جەختیکردەوە لەو بارەیەوە ناچنە ژێر بارى فشار و ئیرادەى سیاسییەوە.

کازمی ئاماژەی بەوە کردووە کە بەپێی پێویستی گۆڕەپانەکە گۆڕانکاریی لە پۆستە ئەمنییەکان دەکەن و جەختیکردەوە لەو بارەیەوە ناچنە ژێر بارى فشار و ئیرادەى سیاسییەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی: "سەرجەم تواناکانى دەوڵەت و هەوڵی بوارەکانی ئەمنیی و هەواڵگریی خراونەتە ئەوپەڕى حاڵەتى ئامادەباشییەوە، بۆ دۆزینەوە و بە سزاگەیاندنى پلانداڕێژەرانى ئەو تەقینەوە ترۆسنۆکانەیە و ئەوانەى پشتیوانیانن".

لە کۆتایی راگەیاندراوکە ئاماژە بەوە دراوە کە کازمی داوای لە سوپا کردووە پشتیوانی پێشکەش بە هێزەکانی ئەمنیی دیکە بکەن و رۆڵی خۆی بگێرێت لە پشتیوانی مەیدانی و ئەمنیی.

لە ئاکامی ئەو دوو تەقینەوەی خۆکوژییەی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گۆڕەپانی تەیەران ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق روویاندا، ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ی دیکە برینداربوون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان رانەگەیاندووە.




ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın