عێراق

کازمی سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دەستگیرکردنی بکوژی خێزانەکەی بەغدا

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ هەماهەنگیان لەگەڵ هێزەکانی ئەمنی عێراق بۆ دەستگیرکردنی تاوانباری کوشتنی خێزانێکی دانیشتووی بەغدا لە شاری هەولێر.

Sarmand Hameed   | 17.09.2020
کازمی سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دەستگیرکردنی بکوژی خێزانەکەی بەغدا

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ هەماهەنگیان لەگەڵ هێزەکانی ئەمنی عێراق بۆ دەستگیرکردنی تاوانباری کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێکی دانیشتووی بەغدا لە شاری هەولێر.

کازمی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "لەگەڵ هێزە ئەمنییە پاڵەوانەکانمان سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەمان کرد لەو تاوانە قێزەونەی کە تاوانبارێک بەرامبەر بە خێزانێکی عێراقی لە بەغدا ئەنجامی دا تا گەیشتن بە تاوانبارەکە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها نووسیوویەتی "سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی هەرێم دەکەم بۆ هەماهەنگی بەرهەمداریان لەگەڵ هێزەکانی ئەمنی بۆ دەستگیرکردنی تاوانباری رووداوەکە لە خێرایەکی پێوانەییدا".

مستەفا کازمی لەگەڵ تویتەکەیدا وێنەی تاوانبارەکەیشی بڵاوکردووەتەوە کە چەند کارمەندێکی ئەمنی دەیگوازنەوە ناو فڕۆکە تاوەکی بگوازرێتەوە بۆ بەغدا بەمەستی دادگاییکردنی.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın