عێراق

کازمی رۆژی شەشی ئاداری هەموو ساڵێکی بە رۆژی نیشمانیی ئاشتی و لێبووردەیی لە عێراق راگەیاند

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رۆژی دیداری پاپای کڵێسای کاسۆلیکی، پاپا فرەنسیس و مەرجەعی باڵای شیعە، عەلی سیستانی بە رۆژی ئاشتی و لێبووردەیی نیشتمانیی لە عێراق راگەیاند.

Sarmand Hameed   | 06.03.2021
کازمی رۆژی شەشی ئاداری هەموو ساڵێکی بە رۆژی نیشمانیی ئاشتی و لێبووردەیی لە عێراق راگەیاند

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رۆژی دیداری پاپای کڵێسای کاسۆلیکی، پاپا فرەنسیس و مەرجەعی باڵای شیعە، عەلی سیستانی بە رۆژی ئاشتی و لێبووردەیی نیشتمانیی لە عێراق راگەیاند.

پاپای کڵێسای کاسۆلیکی، پاپا فرەنسیس کە بە سەردانێكی فەرمی لە عێراقە، ئەمڕۆ شەممە شەشی ئادار، لە شاری نەجەف لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعە، عەلی سیستانی کۆبووەوە.

دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رۆژی دیدارەکەی بە رۆژی ئاشتی و لێبووردەیی نیشتمانیی لە عێراق راگەیاند.
کازمی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەهەر سێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، نووسیوویەتی: "بەبۆنەی دیدارە مێژووییەکەی ھەردوو جەمسەری ئاشتی و لێبووردەیی، سەماحەتی مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی و قەداسەتی پاپا فرەنسیس، ھەروەھا دیداری ئایینەکان لە شاری ئوری مێژوویی، ناودێرکردنی رۆژی شەشی ئازاری ھەموو ساڵێک بە 'رۆژی نیشتمانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان' رادەگەیەنین".

دوێنێ ھەینی پاپای کڵێسای کاسۆلیکی، پاپا فرەنسیس، بەسەردانێک کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت گەیشتە عێراق.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın