عێراق

کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ناوەڕاستی عێراق کرایە ئامانج

- بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای بابل ناوەڕاستی عێراق تەقییەوە.

Zana Natık Kerem   | 02.03.2021
کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ناوەڕاستی عێراق کرایە ئامانج

Arbil

.ھەولێر ــ AA

بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای بابل ناوەڕاستی عێراق تەقییەوە.

لەمبارەیەوە ئەفسەرێک لە پۆلیسی پارێزگای بابل بە پلەی ملازم بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، بۆمبێک کە لەسەر رێگای خێرای بابل چێنرابوو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش تەقیوەتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە، تەقینەوەکە زیانی گیانی و ماددەی نەبووە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

بەپێی ئامارێکی ئاژانسی ئانادۆڵو لە میانی ١٠ ھەفتەدا، ئەمە ٢٨ەمین جارە کاروانی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ژمارەیەک ناوچە دەکرێنە ئامانج.

ئەمریکا، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران لەنێویاندا حزبوڵڵا-عێراق بە ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.

سێ ھەزار سەرباز لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی دژبە داعش لە عێراق بڵاوکراونەتەوە کە لەو ژمارەیە دوو ھەزار و ٥٠٠یان سەربازی ئەمریکان.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın