عێراق

پرسی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

- سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، رێڤینگ ھروری: "ھێشتا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە پێویستییان بە پاڵپشتی سەربازیی ئەمریکا ھەیە".

Zana Natık Kerem   | 24.07.2021
پرسی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، رێڤینگ ھروری رایگەیاند کە ھێشتا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە پێویستییان بە پاڵپشتی سەربازیی ئەمریکا ھەیە.

رێڤینگ ھروری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە ئەمریکا و عێراق بە جیددی بیر لە پرسی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکەنەوە و گوتی: "ھێشتا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە پێویستییان بە پاڵپشتی سەربازیی ئەمریکا ھەیە بە تایبەتیش لە بواری ئاسمانیی و لۆجستییدا، ئەمە وێرای ئەوەی کە ھێشتا ھەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە عێراق ماوە".

گوتیشی: "کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بۆشایی لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، دروست دەکات".

سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، رێڤینگ ھروری راشیگەیاند "ترسمان لەوە ھەیە کە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەئێستادا، سیناریۆی ئەفغانستان لە عێراق دووبارە ببێتەوە".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın