عێراق, کۆڤید- ١٩

وەزارەتی پێشمەرگە رەتی دەکاتەوە هیچ جۆرە ڤاکسینێک بۆ هێزی پێشمەرگە دابین کرابێت

- بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکیی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رەتی دەکاتەوە ئەمریکا ڤاکسینی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین کردبێت.

Sarmand Hameed   | 19.04.2021
وەزارەتی پێشمەرگە رەتی دەکاتەوە هیچ جۆرە ڤاکسینێک بۆ هێزی پێشمەرگە دابین کرابێت

Arbil

ھەولێر - AA

بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکیی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، دکتۆر رزگار عەلی رەتی دەکاتەوە ئەمریکا ڤاکسینی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین کردبێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا لە چەند کەناڵێکی میدیایی هەواڵی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوبۆوە کە گوایە لەلایەن ئەمریکاوە دابین کرابێت.

لەمبارەیەوە دکتۆر رزگار عەلی بە میدیا سەنتەری وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندووە "بڵاوبوونەوەی هەواڵی دابینکردنی ڤاکسین لەلایەن ئەمریکاوە لە چەندین ماڵپەڕ و کەناڵی میدیایی، بۆ لیوا تایبەتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەواڵێکی ناڕاستە".

بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی دووپاتیکردووەتەوە کە سەرچاوەی فەرمی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەوانن و لەوبارەیەوە هیچ هەواڵێکمان پێنەگەیشتووە.

دکتۆر رزگار عەلی نەیشاردووەتەوە کە ئەوان لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی، داوایان لە هاوپەیمانان کردووە بۆئەوەی ڤاکسین بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین بکەن و رایگەیاندوو کە تا ئێستا ئەم داوایە وەڵام نەدراوەتەوە.

بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکیی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە هەرکاتێک وەڵامێکی ئەرێنییان وەرگرت و ڤاکسینیان بەدەست گەیشت، ئەو کات بە کەناڵەکانی میدیا و هێزەکانی پێشمەرگەی رادەگەیەنن و جەختی لەوەشکردووەتەوە کە جگە لەمە ئەوەی لە ماڵپەڕ و کەناڵەکانی میدیا بڵاوکراوەتەوە، دوورە لەڕاستییەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın