عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: "ئامادەین دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکان بەڕێوەببەین"

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: "ھێزەکانمان ئامادەن دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکان، بەڕێوەببەن".

Zana Natık Kerem   | 17.05.2021
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: "ئامادەین دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکان بەڕێوەببەین"

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە ھێزەکانیان ئامادەن دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکان، بەڕێوەببەن.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لیوا خالید مەحننا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ساڵانی رابردوودا، بەھۆی هەستیاری رەوشەکەوە وا پێویست بوو ھێزەکانی سوپا، دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەببەن، بەڵام لەئێستادا ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، بەرپەرچدانەوەی خێرا و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس، دەتوانن دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکان بەڕێوەببەن و گوتی:

"ئێستا ھێزەکانمان ئامادەن دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکان، بەڕێوەببەن".

ئەمەیش دوای ئەوە دێت پێشتر، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی رایگەیاندبوو کە دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکان دیوانییە، بابل و موسەننا لەلایەن ھێزەکانی سوپاوە رادەستی ھێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ کراون و ئاشکراشیکردبوو کە بەمنزیکانە دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکانی نەجف و واست رادەستی ھێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ دەکرێن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın