عێراق

وەرگەڕانی بارھەڵگرێک لەسه‌ر رێگای سلێمانی-دووکان

- لەسەر رێگای سەرەکی سلێمانی-دووکان و لە نزیک بازگەی شارۆچکەکە، بارھەڵگرێك وەرگەڕاو بەھۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

Rewa Mahmood Hasan   | 30.10.2019
وەرگەڕانی بارھەڵگرێک لەسه‌ر رێگای سلێمانی-دووکان

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

ئێوارەی ئەمڕۆ بارھەڵگرێك کە ژمارەی سلێمانییە وەرگەڕا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمۆبێلەکە و سەرنشینێک برینداربوون.

ئەوەش زانراوە کە بارھەڵگرەکە باری سێوی پێبووە و دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیسی ھاتووچۆ، لێکۆڵینەوە لەھۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئەوەی بەدیدەکرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رووداوی ھاتووچۆکە لەشوێنێکدا روویداوە کە بەھۆی چاککردنی رێگاکە لە دووسایدەوە دەبێتە یەک ساید.

ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كرێت بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و تەندروستیان جێگیرە.

ئۆتۆمۆبێلی پۆلیس و فریاکەوتن لەشوێنی رووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە و رێکاری پێویست.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın