عێراق

هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرا

هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا، گوچلو کاڵڤات بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرا و یاداشتێکی ناڕەزایەتی رادەستکرا بەهۆی سەردانی ئەم دواییەی وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار بۆ یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق.

Haydar Karaalp   | 04.05.2021
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرا

Baghdad

بەغدا - AA

هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا، گوچلو کاڵڤات بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرا و یاداشتێکی ناڕەزایەتی رادەستکرا بەهۆی سەردانی ئەم دواییەی وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار بۆ یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، نزاز خەیروڵڵا بانگهێشتی گوچلو کاڵڤات-ی کردووە و یاداشتی ناڕەزایەتی رادەستکردووە بەهۆی سەردانی ئەم دواییەی وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار بۆ یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، نزاز خەیروڵڵا بە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا، گوچلو کاڵڤات-ی راگەیاندووە کە بەغدا قبوڵ ناکات پێشێلی سەروەریی عێراق بکرێت.

پێشتر خولوسی ئاكار بەیاوەری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، یه‌شار گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ وشكانییه‌كان، ئومیت دوندار بنكه‌یەکی سه‌ربازیی سوپای تورکیا لە باكووری عێراق بەسەرکردبووەوە لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-هه‌وره‌تریشقه‌ و چنگ-برووسكه‌ كه‌ دژی بە تیرۆریستانی پەکەکە بەڕێوەدەچێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın