عێراق

هەولێر.. پاتریارکی نوێی کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشووریی دەستبەکاربوو

مار ئاوا لە پۆستی پاتریارکی نوێی کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشووریی دەست بەکار بوو.

Hawkar Yaseen   | 13.09.2021
هەولێر.. پاتریارکی نوێی کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشووریی دەستبەکاربوو

Arbil

هەولێر AA

پاتریارکی نوێی کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشووریی لە رێوره‌سمێكدا كه‌ له‌ کڵێسای مار یۆحەننای مەعمەدان لە شارۆچکەی عەنکاوە به‌ڕێوه‌ چوو، دەست بەکار بوو.

لە رێورەسمه‌كه‌دا كه‌ بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەریمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و وەزیری پەروەردە، ئالان حەمەسەعید و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئایدن مەعروف و پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو و بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ئوسقوفییەی هیندستان، مار ئەپریم موکەن و بریکاری پاتریارکییەتی گشتیی و سەرجەم مەتران و ئوسقوفەکان و ئەندامانی کۆمەڵگای کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشووریی لە کڵێسای مار یۆحەننای مەعمەدان لە شارۆچکەی عەنکاوە، به‌ڕێوه‌چوو، مار ئاوا لە پۆستی پاتریارکی نوێی کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشووریی بە ناوی مار ئاوای سێیەم دەست بەکار بوو.

پاتریارک مار ئاوای سێیەم بووە ١٢٢هەمین پاتریارکی کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشووریی کە پێشتر سەرپەرشتیاری کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشووریی بووە لە ویلایەتی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

دەستبەکاربوونی مار ئاوا لە پۆستی پاتریارکی کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشووریی دوای ئەوە دێت کە کۆمەڵگای پیرۆزی کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشووریی بە سەرپەرشتی مار ملیس زیا، مەترانی ئوسترالیا، نیوزیلاند و لوبنان، کۆبوونەوەیەکی دوو رۆژەیان بۆ هەڵبژاردنی پاتریارکی نوێی کڵێساكه‌ لە کڵێسای مار یۆحەننای مەعمەدان لە شارۆچکەی عەنکاوە ساز کرد، ئەوکات راگەیەندرابوو، کۆبوونەوەکانی کۆمەڵگاکە بە بەشداریی زۆرینەی ئوسقوفەکانی سەربە کڵێساکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بووە و مار ئاوا وەکو ١٢٢هەمین پاتریارکی کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشووریی دەست نیشان کراوە.

مار ئاوای سێیەم لە چواری تەمووزی ١٩٧٤ لە باوک و دایکێکی ئاشووریی لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆی باکووری ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دایک بووە، کەسایەتییەکی نەرم و دیپلۆماسیی هەیە و گرنگیی بە ئاشتی و پێکەوەژیان دەدات، نیشتەجێی شاری مۆدیستۆ سەربە ویلایەتی کالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، سەرۆکی ئەبرەشییەی ویلایەتی کالیفۆرنیایە، سکرتێری کۆمەڵەی پیرۆزیی ئاشوورییە، یەکێکە لە پێنج ئەمیندارانی کڵێسای ئاشووری تایبەت بە دەستەی فریاگوزاریی رۆژهەڵات، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی نێوان کڵێساکانە، سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکاری نیشتمانیی بۆ کڵێسای ئاشووری تایبەت بە کۆمەڵگای گەنجانی رۆژهەڵات لە ئەمریکایە و خاوەنی دوو بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە لاهووت و فەلسەفە و دکتۆرا لە لاهوت لە زانکۆی پاپاوی رۆژهەڵات لە رۆما.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın