عێراق, کۆڤید- ١٩

هه‌ولێر.. شه‌ش کەسی دیکە تووشی كۆرۆنا بوون

شه‌ش تووشبووه‌كه‌ ئه‌ندامی یه‌ك یەک خێزانن كه‌ بریتیین له‌ دایک و باوک و منداڵەکانیان کە دوو کوڕ و دوو کچن و نیشتەجێی گەڕەکی مامۆستایانن و بەرکەوتەی تووشبووەکانی پرسەکانی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.

Heman Hussein Yaseen   | 08.04.2020
هه‌ولێر.. شه‌ش کەسی دیکە تووشی كۆرۆنا بوون

Arbil

هه‌ولێر- AA

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شه‌ش تووشبووی دیكه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یەندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراواندا، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری ھەولێر دەستنیشانکراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ کە شه‌ش تووشبووه‌كه‌ ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن كه‌ بریتیین له‌ دایک و باوک و منداڵەکانیان کە دوو کوڕ و دوو کچن و نیشتەجێی گەڕەکی مامۆستایانن و بەرکەوتەی تووشبووەکانی پرسەکانی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.

به‌مه‌ش كۆی تووشبووان له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ ٣٠٩ حاڵەت له‌و ژماره‌یه‌ش؛ ١٥٨ حاڵه‌ت له‌ هه‌ولێر، ١١٦ حاڵه‌ت له‌ سلێمانی، ١٥ حاڵه‌ت له‌ دهۆك و ٢٠ حاڵه‌تیش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın