عێراق

هه‌ولێر.. ساڵی رابردوو نزیکەی سێ ھەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە ھەبووە

- گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر، سەرکەوت کاڕەش: ''لە ساڵی رابردوودا دوو ھەزار و ٧٧٩ رووداوی سووتان لە ٢٤ شوێنی جیاواز ھەبووە کە ٥٣٥ لەو ژمارەیە لەناو شار و دوو ھەزار و ٢٤٤یشیان لە دەرەوەی شار روویانداوە".

Heman Hussein Yaseen   | 10.01.2021
هه‌ولێر.. ساڵی رابردوو نزیکەی سێ ھەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە ھەبووە

Arbil

ھەولێر - AA

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماری ساڵی رابردووی تایبەت بە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە راگەیاند و تیاییدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ساڵی رابردوو دوو ھەزار و ٧٧٩ رووداوی ئاگرکەوتنەوە ھەبووە.


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر، سەرکەوت کاڕەش سەبارەت بە ئامار و کار و چالاکییەکانی ساڵانی رابردووی بەڕێوەبەرایەتییەکە گوتی: ''لەساڵی ٢٠٢٠دا ١١٦ زەوی بەتاڵ، ٣٩٩ باڵەخانە، چوار ھەزار و ٢٦٥ شوێنی دیکە بە ماددەی دژە ڤایرۆس رشێندراوە".


لەبارەی ژمارەی رووداوەکانیش سەرکەوت کاڕەش گوتی: ''لە ساڵی رابردوودا دوو ھەزار و ٧٧٩ رووداوی سووتان لە ٢٤ شوێنی جیاواز ھەبووە کە ٥٣٥ لەو ژمارەیە لەناو شار و دوو ھەزار و ٢٤٤یشیان لە دەرەوەی شار روویانداوە و زۆرترین ئاگریش لە ماڵاندا بووە کە ٣٧٤ رووداوە، ھەروەھا ١١ ئۆتۆمبێلیش بەھۆی فیتپەمپەوە سووتاون''.

سەرکەوت کاڕەش گوتیشی: ''رووداوەکانی دیکەیش لە بەنزینخانە، ھۆتێل، پێشانگا، نانەواخانە، شوێنی ئایینی، مۆلیدەی کارەبا، مارکێت، کارگە، دارستان و باخچە و ئەو شوێنانەی کە پوش و پەڵاش و خاشاکی تێدایە، روویانداوە''.

بە گوتەی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر، لە ساڵی رابردوودا، ٢٢ کەس بەھۆی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە گیانییان لەدەستداوە و ٧٠ کەسیش برینداربوونە و، ٣٣ کەسیش لە ئاودا خنکاون و ٥٨ی دیکەیش لە ئاودا رزگارکراون.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، لەبارەی ھۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر سەرکەوت کاڕەش گوتی: '' ھەزار و ٥٢ رووداو بەھۆی شۆرتی کارەبا، ١٥٠ رووداو بەھۆی گڕگرتنی غاز، ٣٩٢ رووداو بەھۆی کەمتەرخەمی، ١٦٧ رووداو بەھۆی جگەرە، ١٨ رووداو بەھۆی نەوت، ١٢١ رووداو بەھۆی یاری منداڵان، شەش رووداو بەھۆی بەنزین و، ٨٧٣ رووداوی دیکەی سووتانیش بەھۆکاری نادیار روویانداوە''.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın