عێراق

هه‌ولێر.. ته‌رمی پیاوێك دۆزرایەوە

- ئه‌مڕۆ شەممە ته‌رمێك دۆزرایەوە و به‌پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵان شوێنەواری گولله‌ به‌ جه‌ستیه‌وه‌ دیاربووە.

Heman Hussein Yaseen   | 30.05.2020
هه‌ولێر.. ته‌رمی پیاوێك دۆزرایەوە

Arbil

هەولێر - AA

ئه‌مڕۆ شەممە ته‌رمێك دۆزرایەوە و به‌پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵان شوێنەواری گولله‌ به‌ جه‌ستیه‌وه‌ دیاربووە.

تەرمەکە له‌ نزیك شه‌قامی كۆڕنیش له‌ شاری هه‌ولێر له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ڕه‌كی چاودێر سیتی، دۆزراوەتەوە و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ته‌رمه‌كه‌ هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

به‌ گوته‌ی شایه‌تحاڵان ته‌رمه‌كه‌ ته‌رمی پیاوێك بووه‌ كه‌ كوژراوه‌ و شوێنەواری گولله‌ به‌ جه‌ستیه‌وه‌ دیار بووه‌ و، ته‌رمه‌كه‌ش فڕێدراوه‌ته‌ ئه‌و كه‌نده‌ی ته‌نیشت شه‌قامی كۆڕنیش و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın