عێراق

هه‌رێمی كورستان.. قەدەغەی ھاتووچۆ لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەو تاوەکو ٠٦:٠٠ی بەیانی راگه‌یه‌ندرا

- وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان: "قەدەغەی ھاتووچۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەو تاوەکو ٠٦:٠٠ی بەیانی دەبێت".

Abdullah Abdulmanaf Shukur   | 07.04.2021
هه‌رێمی كورستان.. قەدەغەی ھاتووچۆ لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەو تاوەکو ٠٦:٠٠ی بەیانی راگه‌یه‌ندرا

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌، قەدەغەی ھاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەو تاوەکو ٠٦:٠٠ی بەیانی دەبێت.

وەزارەته‌كه‌ لە چوارچێوەی رێكاره‌كانی رێگرییكردن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوکردەوە و تێدا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

لە به‌یاننامه‌كه‌ی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژە بەوەکراوە کە، " قەدەغەی ھاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەو تاوەکو ٠٦:٠٠ی بەیانی جێبه‌جێده‌كرێت"، به‌ڵام به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ رێگە دەدرێت بە هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمە تەندروستیيەكان و كۆمپانیاكانی نەوت و كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و رۆژنامەوانان، ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان.

راشگەیەندراوه‌ كه‌، "ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێم و پارێزگاکانی عێراق بەردەوامدەبێت".

بڕیارە نوێیەکانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەوی ٨ی نیسانی ٢٠٢١ تاوەکو کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەوی ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ جێبەجێدەکرێن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın