Heman Hussein Yaseen
15 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2026
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی ١٠ ساڵەی ڕۆژی دیموکراسیی و یەکێتیی نیشتمانیی و کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمووز لە تورکیا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوەکردەوە کە لەم ڕۆژەدا ھاوخەمە لەگەڵ گەلی تورکیا.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا نوسیوویەتی: "لە ساڵیادی دەیەمین ساڵی ڕۆژی ١٥ی تەتەمووزی، ڕۆژی دیموکراسیی و یەکێتیی نیشتمانیی، یاد و بیرەوەری ئەوانە دەکەینەوە کە گیانیان بەخت کرد بۆ پاراستنی دیموکراسی و دەستووریی تورکیا. لەم ڕۆژەدا ھاوخەمی گەلی تورکیاین".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دا ھاتووە: "لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، تورکیا لەژێر سەرکردایەتی سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆوە بینیووە، ئەوەش وایکردووە ڕۆڵی وەک ھێزێکی سەرەکی لە ناوچەکەدا بەھێزتر بکات و لە پەرەپێدانی ئابووری، ژێرخانی و کاریگەریی نێودەوڵەتی خۆی پێشکەوتن بکات".
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تورکیا پەرەپێدەدات و پابەندە بە زیاتر بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و ھاوکارییەکانی لەگەڵ سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان و کۆماری تورکیا، بۆ بەدواداچوونی ئاشتی، ئارامی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.