عێراق

نوێژی هەینی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە ناوچەی سەوز

لایەنگرانی رەوتی سەدر بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی بە کۆمەڵ، روویان لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکان لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا کرد.

Sarmand Hameed   | 05.08.2022
نوێژی هەینی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە ناوچەی سەوز

Arbil

هەولێر - AA

لایەنگرانی رەوتی سەدر بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی بە کۆمەڵ، روویان لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکان لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا کرد.

خۆپیشاندەران لەسەر داوای سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر، لە بەرەبەیانی زووەوە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە روویان لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکان لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا کرد.

رۆژی شەممەی رابردوو، لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر لە دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بۆ جاری دووەم لە ماوەی هەفتەیەکدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چوونە ناو ناوچەی سەوز و هەڵیانکوتایە سەر ئەنجوومەنی نوێنەران.

ئەنجامدانی ئەم نوێژی هەینییەی ئەمڕۆ لەسەر داوای سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ئەنجام دەدرێت کە داوای لە لایەنگرانی رەوتەکەی کردبوو بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی یەکگرتوو روو لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکان لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın