عێراق

ناسر ھەرکی: "رێککەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و ھەولێر لە چاوەڕوانی جێبەجێکردن دایە"

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ناسر ھەرکی: "تا ئێستا بەغدا و ھەولێر، چەندین کۆبوونەوەیان سەبارەت بە پێکھێنانی خاڵی سەربازیی ھاوبەش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئەنجامداوە".

Zana Natık Kerem   | 18.05.2021
ناسر ھەرکی: "رێککەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و ھەولێر لە چاوەڕوانی جێبەجێکردن دایە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ناسر ھەرکی رایگەیاند کە رێککەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و ھەولێر لە چاوەڕوانی جێبەجێکردن دایە.

ناسر ھەرکی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئەوەی وەبیرھێناوەتەوە کە تا ئێستا بەغدا و ھەولێر، چەندین کۆبوونەوەیان سەبارەت بە پێکھێنانی خاڵی سەربازیی ھاوبەش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە چارەسەر بکرێت و گوتی:

"ھەر چەند رۆژێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەیەک کرابوو کە تیایدا رێککەوتنکراوە لەسەر شوێنی دیاریکردنی خاڵە سەربازییە ھاوبەشەکان".

گوتیشی: "رێککەوتنە چاوەڕوانی ئەوەیە لەلایەن حکوومەتی ناوەندەوە جێبەجێ بکرێت، دەبێـت جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە ببێتە مایەی ئەوەی لەوە زیاتر ھاووڵاتیی، پێشمەرگە، سەرباز، پۆلیس و چەکداری حەشدی شەعبی نەبنە قوربانی".

پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای کردبوو کە رێککەوتنی ئەمنی لەنێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان جێبەجێ بکرێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın