عێراق

مەسعود بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا کرد

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی كرد لە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا جەیمس جێفری و شاندێكی یاوەری.

Fahrettin İbrahim   | 07.12.2019
مەسعود بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا کرد

Arbil


هەولێر - AA

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی كرد لە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا جەیمس جێفری و شاندێكی یاوەری كە پێكهاتبوو لە كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر ستیڤ فاگین و فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا جەنەڕاڵ ئێریك هێڵ و ژمارەیەك ڕاوێژكاری سەربازیی و سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا.

لە راگەیەندراوێکدا کە بارەگای بارزانی بلاویکردووە و دانەیەکی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە هاتووە کە لە دیدارەكەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا ستاییشی ئەو ئارامی و گەشەسەندنەی كرد كە لە هەرێمی كوردستاندا لە ئارا دایە و جەختیشی لە پێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستانی كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا سەرەخۆشیی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد بە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەك پێشمەرگە لە پەلامارەكانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هەردوولا تەئكیدیان لە هەماهەنگیی و كاری هاوبەشی سوپای ئەمریكا و هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.

لە هەواڵەکەدا هاتووە کە، بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پەرەسەندنەكان لە پڕۆسەی سیاسیی و داواكاریی خۆپێشاندەران تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو و هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە پەرەسەندنی توندوتیژی و تێكچوونی سەقامگیریی عێراق نیشاندا كە كاریگەریی لەسەر خۆڕێكخستنەوە و زیادبوونی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش بە جێ بهێڵێت.

بە پێی ئەم هەواڵە، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا جەیمس جێفری لە دیدارەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لەبارەی دۆخی کورد لە سووریا پێویستیان بە راوێژی مەسعود بارزانی هەیە و لەم بارەیەوە دوایین گۆڕانكارییەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هاوكێشە مەیدانییەكان تاوتوێ كرا و جەخت لەوە كرایەوە كە لە هەر گۆڕانكارییەكدا پێویستە ڕێگە لە گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەكە بگیرێت و چیتر ڕێگە نەدرێت گەلی كورد لە سووریا تووشی ئێش و ئازار و ئاوارەیی ببێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın