عێراق

مەسعود بارزانی: "بە ھیچ شێوەیەک نابێ ئامانج و دەستکەوتەکانی راپەڕین بە لاڕێدا ببرێن"

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی رایگەیاند، راپەڕین رەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری بوو و، لە ھەمانکاتیشدا ھەنگاوێکی مەزنی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد بوو بۆ دەستپێکی قۆناغێکی گرنگ لە خەباتی گەلەکەمان"

Sarmand Hameed   | 05.03.2021
مەسعود بارزانی: "بە ھیچ شێوەیەک نابێ ئامانج و دەستکەوتەکانی راپەڕین بە لاڕێدا ببرێن"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی رایگەیاند، راپەڕین رەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری بوو و، لە ھەمانکاتیشدا ھەنگاوێکی مەزنی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد بوو بۆ دەستپێکی قۆناغێکی گرنگ لە خەباتی گەلەکەمان و ھەر کەس و لایەنێکیش بیەوێت لە بەھا و ئامانجەکانی راپەڕین کەم بکاتەوە ناپاکی لە خوێنی شەھیدان و دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان دەکات.

مەسعود بارزانی بەبۆنەی ٣٠یەمین ساڵیادی راپەڕینی ئاداری ١٩٩١، پەیامێکی بڵاوکردەوە

لە پەیامەکەی مەسعود بارزانی هاتووە "بە بۆنەی سییەمین ساڵڕۆژی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و ھەموو نیشتمانپەروەر و تێکۆشەر و ئازادیخوازان و سەرجەم چینوتوێژ و ھاووڵاتیانی کوردستان دەکەم".

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە "راپەڕین رەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری بوو و، لە ھەمانکاتیشدا ھەنگاوێکی مەزنی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد بوو بۆ دەستپێکی قۆناغێکی گرنگ لە خەباتی گەلەکەمان".

مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە کە "ئامانجی راپەڕین گەڕاندنەوەی خاک و ماف بوو بۆ گەلی کوردستان کە ماوەیەکی زۆر بوو بە زەبری ئاگر و ئاسن و زۆرداری لە خەڵکی کوردستان زەوت کرابوو".

مەسعود بارزانی دەشڵێت "راپەڕین بۆ ئەوە بوو گەلی کوردستان بتوانێ لەسەر خاکی خۆی و لە چوارچێوەی پڕۆسەیەکی دیموکراتی و دامەزراندنی دامودەزگەی شەرعی، ئازادانە مافەکانی خۆی پیادە بکات".

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیوویەتی: "لەو یادە پیرۆزەدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە پێویستە ئامانج و بەھاکانی راپەڕین بۆ تاھەتایە بەرز و بەرقەرار بمێننەوە و، بە ھیچ شێوەیەک نابێ ئامانج و دەستکەوتەکانی راپەڕین بە لاڕێدا ببرێن و لە بابەتی لاوەکی و سنوورداری تردا بچووک بکرێنەوە. گەلی کوردستان خەباتی کرد و خوێنی دا و راپەڕی بۆ ئەوەی بە سەربەرزی بژیێت و، ھەر کەس و لایەنێکیش بیەوێت لە بەھا و ئامانجەکانی راپەڕین کەم بکاتەوە لە راستیدا ناپاکی لە خوێنی شەھیدان و دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان دەکات. لە بەرانبەریشدا بە سەدانھەزار رۆڵەی کوردستان ئامادەن بەرگریی لە ئامانج و بەھا بەرزەکانی راپەڕین بکەن".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın