عێراق

مەسرور بارزانی و پاپای ڤاتیکان کۆبوونەوە

کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس دەستیپێکرد.

Heman Hussein Yaseen   | 19.02.2020
مەسرور بارزانی و پاپای ڤاتیکان کۆبوونەوە

Arbil

هەولێر - AA

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس دەستیپێکرد.

بە پێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان باس لە پابەندبوونی ھەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیانی ئایینی و ھاندانی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان دەکات.

مەسرور بارزانی دوای تەواوبوونی کارەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی گەیشتە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دوێنێ سیشەممە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ڤاتیكان، كاردینال پێترۆ پارۆلین و سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جوزێپێ کۆنتێ كۆبووەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın