Zana Natık Kerem
30 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2026
سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند: "میلیشیا بێشەرمەکان بەرپرسن لە کوژرانی ئەندامانی حەشدی شەعبی، جگە لەوەش سەرکردەکانی میلیشیاکان چێژ لە ئاسایش و بازرگانی وەردەگرن".
موقتەدا سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ھێرشی توندی سەر گرووپە چەکدارەکان نووسیوویەتی: "کردە بێشەرمەکانی میلیشیاکان و سنووردارنەکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، بوونەتە ھۆی کوژرانی ئەندامانی حەشدی شەعبی و ھێزە ئەمنییەکان بەبێ ھیچ ھۆکارێک".
سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ڕاشیگەیاندووە: "سەرکردەکانی میلیشیاکان چێژ لە ئاسایش، ئاسوودەیی و بازرگانی وەردەگرن".
ھەروەھا موقتەدا سەدر بۆ سەرکردەکانی میلیشیاکان نووسیوویەتی: "بەسە ئیتر واز لە ھەڵسوکەوتی تاکلایەنە ناعەقڵانییەکانتان بھێنن".
سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری ئەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی کردووە کە دوێنێ چوارشەممە لە ھێرشەکانی ئەمریکا و سعوودیە کوژران و لە ھەمان کاتدا نووسیوویەتی: "ھیچ سەرەخۆشییەک نییە بۆ کەسێک کە کردەوەکانی بووەتە ھۆی کوژراوانی ئەندامانی حەشدی شەعبی و ھێزە ئەمنییەکان".