عێراق

مستەفا کازمی: "رووداوە ئازاربەخشەکانی سلێمانی پێویستی بە هەڵویستی بەرپرسانە هەیە"

Sarmand Hameed   | 25.11.2021
مستەفا کازمی: "رووداوە ئازاربەخشەکانی سلێمانی پێویستی بە هەڵویستی بەرپرسانە هەیە"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، ‏رووداوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی، پێویستی بە هەڵویستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتیی.

مستەفا کازمی لەبارەی خۆپیشاندانی قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "رووداوە ئازاربەخشەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی بە هەڵویستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتیی".

سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە "خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتیی و تایبەتیش رەتکراوەیە".

ماوەی چوار رۆژە قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە شار و شارۆچکە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بۆ داواکاری گەڕانەوەی دەڕماڵە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بڕاوە، خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

وەک وەڵامێک بۆ داواکاری قوتابییان و خوێندکارانی خۆپیشاندەر، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە تەرخانکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ باشترکردنی بارودۆخی بەشە ناوخۆییەکان و دۆخی قوتابییان وخوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın